Meaning of «ئاڵا» in Ferhengî Şêxanî:
ئاڵا
بەیداغ • بەیداخ • بەندێر • بەیرەق • درەوش • عەلەم • بەیاغ • بەندیر
نیشانەی سەربەخۆیی نەتەوەیە و ڕەنگاوڕەنگیشە هەردەوڵەتێک و نەتەوەیەک چەند ڕەنگی تایبەتی خۆی هەیە هەر ڕەنگێکیش تەعبیر لە شتێ دەکات
لەشان و باهۆی خۆم ڕادی هەڵگرم ئاڵای ئازادی. [تاریک و ڕوون، ل190]