پێشکەشکردن
From the Book:
Ferhengî Xall
By:
شێخ محەممەد خاڵ
1 minutes
1970 views
پێشکەش بێ بە پێشگاهی گەلی کورد، بەهەموو هۆز و تیرە و خێڵ و ئێل و، بنەچە و ڕەگەز و نەتەوە و بەرەیەکیەوە و بە پیاو و ژن و کوڕ و کچ و گەورە و بچووک و خوێندەوار و نەخوێندەوار و مردوو و زیندوویەوە، نەخوازەڵا خوێندەوارانی ئیمڕۆ و لاوانی پاشەڕۆژ کە هیوای هەموو لایەکمانن، هیوادارم کە بەدڵێکی پاک و گیانێکی ڕووناک و هەستێکی چاکەوە ئەم فەرهەنگەم بە دیارییەکی نۆبەرە لێ وەربگرن.