واتای «ئا» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ئا

– بە دەنگی «ێ» خۆی دەگۆڕێتەوە
دانان: دێنان، تەنیا: تەنێ، خودا: خودێ، پا: پێ
– بە «ـە - ە» دەنگ گوڕکێ دەکات
سارد: سەرد، دەرگا: دەرگە
– بە «ی» دەنگ گۆڕکێ دەکات
کارد: کێرد، ڕا: ڕێ
– ئا • ئەرێ • ئەریی • ئێی • هەرێ • هەریی • بەڵێ
دێ بۆ بازاڕ؟ ئا
ئەو حەمەدۆکەی کە خەریکی چەتەیی و ڕێگرییە؟ حەمەد گوتی: «ئەرێ، هەوم» [حەمەدۆک 2، ل95]
– نیشانەی جەمعە لەشێوەی کرمانجی سەروودا
واسوارا لەتالانێ مەخستیە.
– جێگای ئامرازی بانگ کردنی «ۆ» دەگرێتەوە لە شێوەزاری بادینانی
لاوکۆ: لاوکا، دینۆ: دینا، کوڕۆ: کوڕا
– ئامرازی ئاگادار کردنەوەیە
ئا مەڕۆ ئیشێکم هەیە.
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009