ناساندن
    بەڕێوەبەران
     2020/02/20
     
     15447
پرۆژەی فەرهەنگەکانی ڤەژینبوکس
هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی فەرهەنگەکانی زمانی کوردی.
- هەوڵ دەدرێت هەموو فەرهەنگە یەکزمانە و دووزمانەکانی کوردی کۆ بکرێنەوە.
 - هەوڵ دەدرێت بنەمایەک بۆ نووسینی فەرهەنگێکی نوێ بۆ زمانی کوردی دابمەزرێت.
 - ئەم پرۆژەیە بە شێوەی wiki بە ڕێوە دەچێت؛ واتە بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەندکردنەوەی بابەتەکانن.
 
ئامانجەکان
- ئاسانکردنەوەی گەڕان لە فەرهەنگەکاندا و ڕەخساندنی هەڵسەنگاندنی مانای وشەیەک لە چەند فەرهەنگدا.
 - یارمەتیدانی وەرگێڕەکان بۆ دۆزینەوەی خێرای مانای وشەکان لە چەند فەرهەنگدا.
 - زیادکردنی زانیاریی پێویست وەکوو بەشی ئاخاوتن، شێوەزاری سەرچاوە، پێکهاتە، ڕەگناسی و ... هتد بە وشەکان.
 - گرێدانەوەی کۆگای ئیدیۆم، پەند و نموونەی ئەدەبی، بە فەرهەنگەکانەوە.
 - بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی پلەی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا.
 - دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ بەژێدەرکردن و ئاماژەپێدان بە فەرهەنگەکانی زمانی کوردی.
 
بەڕێوەبەران و بەشداربووان
ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە یارمەتیی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین لە شاری مەریواندا دەستی بە کاری خۆ کردووە. تا ئێستا چەند دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و دەیان کەس بە خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر بەشدارییان لە پرۆژەی ڤەژینلێکسدا هەبووە.
زانیاری لەسەر ڤەژینلێکس: