واتای «بەرماڵ» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

بەرماڵ

– دوگرد، جانماز، مافوورە، ڕووخست، مازڵۆخ: لە موو دروست دەکرێت، شێوەی لاکێشەیە قەبارەی 1.60 لە 1.6 سم لە ڕببی بۆر و قاوەیی (بێ ئەوەی ڕەنگ بکرێ) دەیچنین و نەخش کەشکولی لێ دەکەن، بۆ نوێژ لەسەر کردن بەکاردێ.}
دانشتیە لەسەر بەردی / نەخشی دەکا لە دوو گردی [هۆنراوە، ل59]
بەرماڵی لەسەر ئاوێ دەگەڕێ (واتە زۆر خوا پەرست و بەدینە) [پەند]
وەزیر لەسەر بەرماڵێ بوو، دەیگوت یا خولای کەرەم دارە [تحفە 2، ل24]
– پێش ماڵ
کانییەکەی بەرماڵ ئاوەکەی لێڵە / عەیبێکی هەیە چاوێکی خێلە [گولالە، ل124]
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009