واتای «د» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

د

– لە شێوەی ئاخاوتنی ناوچەی سولەیمانی گۆڕانی (دال) بەتایبەتی دوای (ن)ی زەندار (ساکن) بە (گاف) زۆرە، وەکو: (چەندە: چەنگە)، (ئەمندە: ئەمنگە)، (مەند: مەنگ)
– (د) دەنگگۆڕکێ دەکات لەگەڵ (ل) (خودا: خولا)
یاخولا هەروا گەردوو تۆزبێت
– لەگەل (ت) دەنگگۆڕکێ دەکات (سادق: ساتق)
– لەگەڵ (گ) دەنگگۆڕکێ دەکات (ددان: دگان)
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009