واتای «قەڵا» لە فەرهەنگی شێخانیدا:
قەڵا
قەڵات • دژ • قلا • کەلا • دز • قەرات • کەلەهی
لە شوێنێکی زۆر بەرز دروستدەکرێت وەکو چیا، بۆ ئەوەی دوژمن بە هاسانی نەگاتێ، لەسەر لێواری (قوللە)ی بۆ کراوە بۆ پاسەوانی کردنی قەلا، سەرا و کۆشک تەلاری قەلاداری تێدا دروستکراوە، خانی وڵاغان و کووچە و کۆڵانی بۆ دروستکراوە بۆ خەڵکەکەی جبەخانەی هەبووە، هەرقەڵایەک چەند دەروازەیەکی هەبووە ئەو دەروازانە دەرگای زۆر موحکەمیان هەبووە، ئێواران گالە دراوە و بەیانیان کراوەتەوە، دیواری خانووەکان بەبەردی زۆر لوس دروست کراوە یان سروشتییە
