واتای «ل» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ل

– لە ناوچەی هەولێر و خۆشناوەتی و کۆیە، پیتی (ل) دەنگگۆڕکی لەگەڵ پیتی (ر) دەکات: (ماڵ، مار)، (خەڵک، خەرک)، (لەگەڵ، لەگەر)
هامۆشۆی ماریان ناکەم خەرک سەری سوڕمایە [فولکلۆر، ل26]
عەسکەری من ڕەشیدە خائینی لەگەر دایە [فۆلکلۆر، ل26]
– ل، لا، کن، نک
لبامن، کنەمن
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009