واتای «مەیدان» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

مەیدان

– هۆل، قاعە
– نێوان
– مەسافە
– مەڵبەند
– حەل، هەل
– بە گۆڕاییەکی بەرین دەگوترێ کە جێگای فەرمان و هەڵسوڕانی خەڵکێکی تێدا بێتەوە، گەلێک مەیدان هەیە بەگوێرەی کارکردن و بابەت فرۆتنەکەیە وەک ئەمانە:
– مەیدانی ئەسپ غاردانێ: گۆڕەپانێک دیاری دەکرێ ئەسپی لێ تاقیدەکەنەوە
– مەیدانی کەران: شوێنێکی دیاریکراوە کە کەر و ئەسپ و ماین، هتد، لێ دەفرۆشرێ، لە بەیانیان تاکو نیوەڕۆ هەیە
– مەیدانی عەمەلان: لەناو شاری جێگایەک دیاریکراوە بۆ کۆبونەوەی کرێکاران بۆ کارکردن، لە بەیانی زووە هەیە تا سەعات هەشت
– مەیدان ئەسپ: ماوەی دووری خاڵی سووڕانەوەی ئەسپ لە مەیدانی ڕاکردن
– مەیدانی حەیوانی: شوێنکی دیاریکراوە لە دەرەوەی شار حەسار و ئاخوڕی لێ کراوە ماڵاتی لێ دەفرۆشن
– مەیدانی مریشکان: شوێنی پەلەوەر فرۆشتنە
– مەیدان خواستن: ئامادەیی نیشاندان بۆ شەڕ و ململانێ
– مەیدانی شەڕ: ئەو شوێنەی شەڕی لێ دەکرێ
– مەیدانی پاسکلان: شوێنێکە هەموو ئێواران پاسکلی لێ دەفرۆشن
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009