واتای «ڤ» لە فەرهەنگی شێخانیدا:
ڤ
پیتی (ڤ) بەم پیتانە دەگۆڕێت لە بن لەهجەکانی کوردی:
– بە (و) خۆی دەگۆڕێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەی سۆران پیتی (ڤ) دەبێتە (و): (کەڤر: کەور، بەرد)، (نڤیسین: نووسین)، (زاڤا: زاوا)، (هاتینەڤە: هاتینەوە)، (هاڤ: هاو)، (هاڤین: هاوین)، (زراڤ: زراو)، (چاڤ: چاو)
– بە پیتی (ۆ) خۆی دەگۆڕێتەوە (کەڤن: کۆن، کەون)
– بە پیتی (ب) خۆی دەگۆڕێتەوە: (ڤادار: بادار)، (باڤ: باب)
باڤ و کال، باب و کال
– بە پیتی (پ) خۆی دەگۆڕێتەوە (ڤێ: پێ، واتە هەڵبوی ئاگر)
– بە پیتی (م) خۆی دەگۆڕێتەوە: (زمستان: زڤستان)، (جەماند: چڤاند)
