واتای «تا» لە فەرهەنگی خاڵدا:

تا

  • بۆ دواییی شتێکە کە خاوەنی بڕانەوە بێ
    تا کرماشان چووم واتە دواییی ڕۆینم کرماشان بوو
  • هۆیەتی شتێک بۆ شتێک دەگەیەنێ
    زمانت شیرین بێ تا خۆشەویست بیت، واتە زمان شیرینیت مایەی خۆشەویستییە لای مەردووم
  • بۆ بەستنەوەی شتێکە بە شتێکەوە (شرط)
    بەخێوت دەکەم تا بخوێنیت، واتە بەخێو کردنت بەستراوە بەخوێندنتەوە
  • بۆ بەستنەوەی شتێکە بەکاتێکەوە
    تا لە جیهاندا بیت خواردن و خواردنەوەت دەوێ
  • هاتووە بەمەعنا «بۆ ئەمەی»
    هەستە تا دەرچین، واتە بۆ ئەمەی دەربازبین
  • گەرمییەکە لە نەخۆشییەوە پەیدا دەبێ لە ئەندامی گیانداردا
  • لایەک لە بارێک
  • هەودا و تاڵ
    تا یەکم لەو دەزووە بدەرێ واتە تاڵێک
  • ئەردەڵانی تاک
  • ئەردەڵانی هاولف
    ئەمە هاوتا ی ئەوەیە

تا

  • بادینانی لقی درەخت
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976