واتای «ماک» لە فەرهەنگی خاڵدا:

ماک

  • ئەتەری هێندێ نەخۆشییە، کە بداتە شوێنێک لە ئەندام
    ماک ی ئاوڵەکە یا سوورێژەکە داوێتە چاوی یا قوڕگی
  • جێگای لێککەوتنی کەناری ئاسمان بە کەناری زەوی کە پێشی دەڵێن ئاسۆ
  • کان
    فیسارە شوێن ماک ی نەوتی تێدایە
  • ڕیشە و بناغەی شت
    ماکی دزی لەناو هێندێ تیرەدا هەر بنەبڕ نابێ
  • بادینانی دایک
  • هەنگێکە کە پوورە دەدا
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976