ڕێنوێنی
    2 ئەنجام
    • ح، پیتێکە لە پیتەکانی زمانەکەمان
    پیتی (ح) دەنگگۆڕکێ دەکات لەگەڵ ئەم پیتانە:
    – دەنگگۆڕکێ دەکات لەگەڵ پیتی (ع): (حەلی: عەلی)، (سەحات: سەعات)
    – لەگەڵ پیتی (هـ): (حەفت: هەفت)، (حەموو: هەموو)، (حەق: هەق)، (حەتا: هەتا)
    – لەگەڵ پیتی (خ): (محەمەد: مخەمەد)، (ئیحتیاج: ئیختیاج)
    فەرخ مەمکی ناخوا و ئیختیای بە کەس نەماوە [تحفە 2، ل76]
    ئەگەر حەققم دەدەنێ ئیختیاجم بە دراوی نییە [تحفە 2، ل77]