ڕێنوێنی
    3 ئەنجام
    • خ، پیتێکە لە پیتەکانی زمانەکەمان
    • دەنگێکە لە دەم دێتە دەرێ لە کاتی ڕۆکردن و تفینەوەی شتا
    پیتی (خ) وەکو زۆر پیت لە زمانی کوردی دەنگگۆڕکێ دەکات بە پیتی تر، وەکوو:
    – «خ» بە پیتی (و) دەنگگۆڕکێ دەکات (خۆش: وەش)
    دڵ گفڵان ئاسابەڵکم دڵوەش بۆ [مەولەوی]
    – «خ) بە پیتی (ف) دەنگگۆڕکێ دەکات (خووساندوویانە: فیسناشا)
    – «خ)بە پیتی (ق) دەنگگۆڕکێ دەکات (خورشید: قورشید)
    – بە پیتی «غ» دەنگگۆڕکێ دەکات (خەم: غەم)، (باخ: باغ)، (خەلووز: غەلووز)، (خونچە: غونچە)، (خەزوور: غەزوور)
    – بە دەنگی «ک» دەنگگۆڕکێ دەکات (خەنین: کەنین)، (توێخ: توێک)
    – بە «هـ» دەنگگۆڕکێ دەکات (خوون: هوون)، (خوری: هری)
    – بە «ی» دەنگ گۆڕکێ دەکات (خوردە: وردە)
    • tîpa bîst û nehemîn a alfabeya kurdî ye; dengdareke ku cîderka wê ezmandevî û qirikî ye, awayê belavbûna wê nîvdengdêr e