ڕێنوێنی
    1 ئەنجام
    ئ
    هەمزە، دەنگێکە لە دەنگەکانی زمانی کوردی، بەم پیتانە دەنگگوڕکێ دەکا:
    – لە هەندێ زاردا بە «هـ» دەنگگۆڕکێ دەکات، وەک: (ئەندام: هەندام)، (ئەسپ: هەسپ)، (ئێستر: هێستر)، (ئێسک: هێسک)، (ئەنی: هەنی، هەنیە)، (ئینان: هینان)، (ئەژمار: هەژمار)، (ئاسن: هاسن)، (ئەنجار: هەنجار)
    – بە «ع» دەنگگۆڕکێ دەکات: (ئاسمان: عاسمان)، (ئەرز: عەرز)، (ئەڤدال: عەڤدال)
    – هەمزە هەندێ جار بە «د» دەنگگۆڕکێ دەکات: (ئەچم: دەچم)، (ئەخۆم: دەخۆم)، (ئەڵێم: دەڵێم)