Meaning of «بەڕوو» in Ferhengî Şêxanî:
بەڕوو
– دانەی بەرو درێژکۆلە و ڕەنگی قاوەیی تیرە لەناو ژیلەمۆدا برژاندوویانە یا پیشاندوویانە و خواردوویانە لەقات و قریدا هاریویانە بۆ خواردن (خەپلە)یان دروستکردووە
– کڵاوێکی پڕاوپڕی لەسەردایە پێی ئەڵێن (جەوت) پێشیان وتووە (خوا کڵاوی بۆ بەڕو دروستکردوە) و جەوت بۆ خۆشکردنی کوندە، مەشکە هیزە بەکارهێناوە
– دارەکەی بە بەرەکەی ئەناسرێتەوە (دار بەڕوو)
– بەڕوبەکاڵی، بەڕوبەکوڵاوی، بەڕو بەبرژاوی (پەندی کوردییە بۆ دەر بڕینی بێزاری لە خواردنێک زۆر دووبارە بێتەوە)
