Meaning of «تا» in Ferhengî Şêxanî:

تا

– تێ، بەرتاڤ: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لە 37 پلەی سەدیەوە بەرەو ژوور
– تاینچە: لنگە، لنگ، تاک، لابار
– تالێک، تالێ
بای شەمال تای زولف [بیسارانی، ل46]
– ئامرازی عەتفە، واتە دوو وشە یا دوو ڕستە بەیەکەوە دەبەستێ: تا دەمێنم، دەخوێنم. ئەم ڕواڵەتانەشی هەیە (هەتا، تاکو، هەتاکو، هەتاوەکو، تاوەکو، تاوەکی، حەتا، هەتاوەکونی، هەتاوەکێنی، هەتانەکونێ، هەرتا، دا، تاوەکونی)
تا لە ئەنجامدا بە نەخۆشی خورێلکە فرەڕەنگی [شەرەف، ل386]
تا دەتوانی خۆراکی هەرزانم دەیە [مجێور، ل181]
هەتا پەنجا شێست ساڵ لەمەوبەر [حەمەدۆک 1، ل347]
هەتا ئەمن لەو کێوانە ماوم دەبێ وابێ [حەمەدۆک 1، ل367]
Ferhengî Şêxanî
By:
Abd Wahab Shaikhani
Language:
Kurdish to Central Kurdish
Publish year:
2009