Meaning of «سوارچاک» in Ferhengî Şêxanî:
سوارچاک
شۆرەسوار • بووکاسواران
بەو کەسە دەوترێ لە سواری وڵاغا لێوەشاوە و چەپوک بێ، شەمبوزترین و چنگزترین وڵاخ نەرم بکات و سواری پشتی ببێ، ڕەوشتی سوارچاک خۆڕاگرتن و بەجەرگی و خوێن گەرمی و بەوەفا و ڕاست گویی و چاو فراوانی، و نابێ لەپڕ بۆ دوژمنەکەی بچێ، بەڵکو پێشتر ئاگاداری دەکاتەوە تا بەتەواوی خۆی ڕێک دەخا و ئامادە دەبێ، ئەمجا بەرەنگری یەک دەبن
