Meaning of «شایی» in Ferhengî Şêxanî:
شایی
داوەت • شاهی • دیلان • گۆوەند • گۆڤەند • چۆپی • زەماوەند • سور • دەوات • هەڵپەڕکێ
شێوەی نیوە بازنەیی و خڕە، زەلام لەتەنیشت یەک دەوەستن، دەستی یەک دەگرن و قۆڵیان تێک هەڵدەکێشن و شان دەدەنە یەک و هەڵدەپەڕن، شایی چەند دەستوورێکی هەیە وەک:
– ئەو کەسەی لای ڕاستی شایی پێی دەڵێن (سەرچۆپی)
– ئەو کەسەی لای چەپی شایی پێی دەڵێن (گاوان)
– ژن دەبێ لەلای پشتەوە بچێتە ناو شایی، کە چووە ناو شایی پێی دەڵێن (دۆ)
– پیاو دەبێ لەلای پێشەوە بچێتە ناو شایی
لە هەر ناوچەیەکی کوردستان جۆرە شاییەک دەکرێت و ناوێکی تایبەتی خۆی هەیە، وەک: چۆپەیی، سوسکەیی، تەمبولی، شێخانی، سێپێیی، ئایشۆکی، خانم مەڕۆ، هەڵپەڕینی گەورە، شەمرۆکە، مام هێزدین، دووپێی، فەتاح پاشایی، ڕۆینە، لەنجەهەبلەیان، پردێ باسن، ڕەقاسە، شنگاری، سەما کۆچەری، گول شێنی، کەمەرە لەرزین، دەنانێ، تووسکی، هەرێ گوڵێ، ڕاستە، چۆک چەمینە، دێکۆ، سنجانی، پەرەوڕەو، سێجار، بابلەکان، گۆڤەند، بێلانتی، سولەتکی، چوخ جانۆ، کەپرۆکە، هەدرۆ،
هۆنراوەی شایی، هەر جۆرە شاییەک جۆرە هۆنراوەیەکی تایبەتی خۆی هەیە
