Meaning of «ک» in Ferhengî Şêxanî:
ک
بە (ق) دەنگگۆڕکێ دەکات، وەک: (کویر: قویل)، (لک: لق)، (ڕک: ڕق)، (کەزان: قەزوان)، [کوتان: قوتان]
(ک) دەبێتە پاشگرێک لە زمانی کوردی، مەیدانیشی زۆر فراوانە و بۆ گەلێ مەبەست بەکاردێ، وەک:
– بۆ بچووک کردنەوە (تصغیر) وەک: (دار: دارک (دارکە تۆتن))، (لان، لانک (بێشکە))، (دڕ: دڕک)، (شۆل: شۆلک)، (قۆل: قۆلک)
– بۆ (اتصاف) و خاوەنایەتی، وەک: (شل: شلک)، (تەڕ: تەڕک)، (ڕوخ: ڕوخک)، (لاو: لاوک)
– بۆ ئالەت و هۆ، وەک: (زەر: زەرتک (هۆی زەرکردن))
– بۆ میهرەبانی و ناساندن، وەک: (ژن: ژنەکە)، (پیاو: پیاوەکە)
– بۆ زیادکردنی جێگا (محل)، وەک: (ناو: ناوک)، (خلیس: خلیسک (شوێنی لوس))
– بۆ دیارکردنی حالەت، وەک: (بزڕ: بزرک)، (دامرد: دامرک)، (ئاڵۆز: ئاڵۆزک)
