Meaning of «و» in Ferhengî Xall:
و
- پیتی بەستنەوە (عطف)ی دوو وتار بە یەکەوە سالار و نەریمان چوون بۆ قوتابخانە
- پیتێکە دەکەوێتە ناوەندی دوو وتەوە، جوێ نەبوونەوەی یەکەم لە دووەم دەگەیەنێ مەلا و مزگەوت، دەروێش و تەکیە، واتە ئەم دووانە زۆر پەیوەندییان لەگەڵ یەکدا هەیە، و دەبێ مەلا هەمیشە لە مزگەوت و دەروێش هەمیشە لە تەکیە بێ
- پیتێکە دەنووسێ بە هێندێ وتەوە دەیکا بە سیفەتی مشەبە مردوو ، بابردوو ، گورگان خواردوو
- دەکەوێتە ناوەندی دوو وتەوە دووری یەکەم لە دووەم دەگەیەنێ من و قومار؟! تۆ و ئارەق خواردنەوە؟! واتە من لە قومار و تۆ لە ئارەق خواردنەوە زۆر دوورین
- پیتی ئیملایە دەبێ بە بۆر بۆ پیتی پێش خۆی کول، کوڵ، گول، گوڵ
