Meaning of «ی» in Ferhengî Xall:

ی

  • بۆ پاڵدان (نسبت)ی شتێک بۆ شوێنێک
    شارەزووری ، دیاربەکری ، کرماشانی
  • بۆ تاقە یەکێک یا شتێک بە کار دێنرێ
    لە هەر کەسەی ژیرێ و لە هەر شتەی بیرێ وەرگرە
  • دەبێ بە ڕاناوی لکاو بۆ تاکی نادیار (ضمیری مفردی غائب)
    کردی ، بردی خوێند ی
  • دەبێ بە ئیسمی مەوسول و جملەیەکی دەوێ کە لە دوایەوە بێ تا ببێ بە صلەی
    دەرسێ کە خوێندت پێیدا بچۆرەوە، کارێ کە کردت بیبەرەسەر
  • دەکەوێتە ناوەندی «صفت وموصوف» و «مضاف ومضاف الیە» و بە یەکیانەوە دەبەستێ
    لیمۆی شیرین، دەرگای مزگەوت
  • دەنووسێ بەدوای صفەتەوە دەیکا بە «مصدر»
    شێتی ، ژیری ، جوانی
  • پیتی ئیملایە دەبێ بە ژێر بۆ پیتەکەی پێشی
    گیرفان، سیروان، جیهان
Ferhengî Xall
By:
Sheykh Muhammad Khal
Language:
Kurdish to Central Kurdish
Publish year:
1960-1976