واتای «لێدان» لە هەنبانە بۆرینەدا:

لێدان

کوردی:
  1. قوتان، ئازاردان بە دار یان بە مست یا بە هەرچی
  2. کوتانی دەرگا
  3. لە ئاو دان
    لە چۆمم دا
  4. چڵک دانی ڕەگ، پل دان
    دڵم لێ دەدا
  5. برێتی لە بە ناڕەوا خواردن
    قەرزی لە سەر بوو لێی دا
  6. دەنگ دەرهێنان لە ئامرازی مۆسیقا
    زوڕناکەی زۆر خۆش لێ دەدا
  7. دە قاڵب کردن، چێ کرن
    سکە لێدان، خشت لێدان
فارسی:
  1. زدن
  2. دق الباب کردن یا زدن در
  3. به آب زدن
  4. تپش رگ و قلب
  5. کنایه از ناروا بردن و خوردن
  6. نواختن موسیقی
  7. قالب زدن
هەنبانە بۆرینە
بەرهەمی:
هەژار
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1990