واتای «ناو» لە هەنبانە بۆرینەدا:

ناو

کوردی:
  1. ناڤ، نام، درۆشمی ناسینی هەر شتێ
  2. دوڕ، مەیان
  3. نا، وشەی قبووڵ نەکردن و حاشا
    چویە شار؟ ناو
  4. دەنک، کاکڵ
    ئەم گوێزە ناوی تیا نەبوو، شەڵانی خۆی خۆشە و ناوەکەشی خۆشە
  5. هەر چی لەژێر تێکوڵەوەیە
  6. وشەی دنە، هانە
    ناو تێدان
  7. دۆڵاش، نای ئاسیاو
  8. مەڵبەند
    خەڵکی ئەم ناوەیە
  9. ناخندراوی دوڕشتێ
    کەواکەت ناوی تیا نیە
  10. ماوە، مەودا
    ناو ئێرە و شار دو سەحاتەڕییە
  11. کات، دەم، جار
    ناو بە ناو دێت
  12. تەقین، تار بوون
فارسی:
  1. نام
  2. وسط، میان
  3. نه
  4. مغز و هستهٔ میوه
  5. هر چیزی که زیر پوسته و پوست قرار دارد
  6. حرف تشجیع
  7. ناو آسیا
  8. منطقه، ناحیه
  9. آگنه
  10. مسافت
  11. گاه
  12. تار و مار شدن
هەنبانە بۆرینە
بەرهەمی:
هەژار
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1990