واتای «وەرد» لە هەنبانە بۆرینەدا:

وەرد

کوردی:
  1. لەجارێ پتر کێڵان
  2. کێڵدراو، شوکراو
    لە ڕێگە لامان دا بەناو وەردا هاتین
  3. ژێر و ڕو کردنی خۆیانی بەرپێی گاگێرە
  4. بریتی لە دووپاتکردنەوە
    جارێکت خوێندۆتەوە وەردی دەوە
فارسی:
  1. شخم بعد از شخم نخستین
  2. شخم زده شده
  3. زیر و رو کردن سیاری در حال کوبیدن
  4. کنایه از تکرار کردن
هەنبانە بۆرینە
بەرهەمی:
هەژار
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1990