واتای «پڕ» لە هەنبانە بۆرینەدا:

پڕ

کوردی:
  1. تژە، تژی
  2. زۆر، زاف، گەلەک، زیاد
  3. حەشامات، خەڵکی زیاد
  4. توندی و سفتی تەنراو
  5. تووڕە و تەرک
    دڵم لێت پڕە
  6. خەمناک
    دڵم پڕ بوو گریام
  7. زۆر زانا و دانا
    مەلایەکی پڕە
  8. چڵەکا، چڵەپووش
    پڕوپووش
  9. بێ مانا
    پڕوپووچ
  10. پیر
    قسەی پڕوپیرەژنانە باوەڕ مەکە
فارسی:
  1. پر
  2. بسیار
  3. ازدحام
  4. بافتهی سفت و پرپشت
  5. خشمگین
  6. غمگین
  7. عالم پرمایه
  8. خس
  9. بی معنی، مهمل
  10. پیر
هەنبانە بۆرینە
بەرهەمی:
هەژار
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1990