واتای «تەپڵەک» لە فەرهەنگی مەردۆخدا:

تەپڵەک [1]

کوردی: بەس. (پارچە ئاسنێک کە تەختەی شکاوی - بۆ نموونە - پێ پتەو دەکەن.)
فارسی: بست، بند. (آهن پاره‌ای که بر تخته‌ی شکسته مثلاً می‌زنند.)
العربية: كَتِيفَه، قَونَة.⇐وێنە

تەپڵەک [2]

کوردی: کۆماجە. باڕیسە (تەختەی بازنەیی سەرستوونی خێمە.)
فارسی: سپَندوز، بادریسه، شَنگور، شنلوک، کُلیچه، گُلیچه، کُماج، چَناب، جاتاغ. (تخته‌ی مُدّور بالای ستون خیمه.)
العربية: فَلَكَة، كَرَبَة.

تەپڵەک [3]

کوردی: تەپڵک، پفەڵ، فشەڵ (وەک: هەڵتۆقینی کاگڵی دیوار کە خەریکە دادەوەرێت یا زەوی پاڵ ڕووبار کە ئاو کەندڕی کردبێت.)
فارسی: تَپله، دَبّه. (برآمدن کاهگل دیوار مثلاً که بخواهد بیفتد، یا کنار رودخانه که زیرش را آب... کرده باشد.)
العربية: هارِي، هائِر. جُرُف.
فەرهەنگی مەردۆخ
بەرهەمی:
ئایەتوڵڵا مەردۆخ
زمان:
کوردیی ناوەندی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی و عەرەبی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1957