واتای «ئاسمان» لە فەرهەنگی شێخانیدا:
ئاسمان
عاسمان • ئەزمان • عەزمان • ئەسمەن • هاسمان • ئەسمان • ئاسموو • ئاسمیە • گەردوون • عەزمین • ئەزمین • عەسمان • عاسمانگ
ئەو شیناییەی پان و بەرین و بێ بن و بناوانەی کە لە ژوور سەرانە، مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکانی تێدا دەخولێتەوە یا ڕاوەستاون
ئاسمان ڕوون بوو و ڕەنگێکی شینی ئاسمانی بە خۆوە دەگرێت. [حەمەدۆک 2، ل451]
کۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردن کەش، ئاسمانی شینی گرتۆتە باوەش [گۆران، ل127]
تۆزگرتی بەری ئاسمانی ... [تحفە 1، ل206]
ل ئەزمانا خۆش تێ گرینێ تەیارا. [ستران، ل58]
مانگ لە عاسمان ئاوابی. [هونراوە، ل63]
