واتای «ئاغا» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ئاغا

– کەسێکە یا بە زۆر یا بەهۆی حوکومەتێکی دەسەڵاتدار خۆی دەکاتە گەورەی گوندێک یا چەند گوندێک موڵک بەناوی خۆی پەیدا دەکات شەرت نییە خزمی ملەتەکە بێ، حکوومەتی عوسمانی پتر ئاغایەتی پەیاکرد، شارێکی دەکردە چەند بەشێک هەربەشەی ئەدا بە ئاغایەک بۆ باج کۆکردنەوە و زەکات کۆکردنەوە.
ئاغا گوتی، بەڵام ئامۆژگارییەکی دەکەم. [حەمەدۆک 2، ل67]
– بەوکەسە دەگوترێ کە بەهۆی زیرەکی و بلیمەتی و چاوکراوەیی خۆیان دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتووە (وەکو ئاغای دزەییان لە ناوچەی دەشتی هەولێر)
– سەرۆکی بەرە
– بەمەجاز بە کەسێ دەگوترێ کە کارنەکات و جل و بەرگی پاکژ و خاوێن بێت
– ئاوازێکی کۆنی گۆرانی کوردییە
هەی ئاغا و ئاغا و ئاغا، بۆم تێکە لەم قۆنیاغە
– چینی دەرەبەگ (ئاغا نییە و کرمانجە)
– نازناوی کوڕ و کوڕەزای ئاغا (بایز ئاغای کوڕی هەباس ئاغای، هەمزە ئاغای قەرەنی ئاغای)
نەیدەهێشت کاری خۆیان بکەن و بەهرە بە ئاغایان بگەینن ... [شەرەف، ل223]
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009