واتای «ئامادە» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ئامادە

ساز • لەبار • پەرداخ • تەیار • تەیفەز • گەڵالە • حازر • بەرهەڤ
حاڵی کەسێک بۆبەجێ گەیاندنی کارێک، ساز و حازر و بەدەست بێ.
کەشەو ڕادەشکا لاوی تەیارو پەرداخ و چەکدار دەهاتنە دەرێ. [تحفە، ل43]
کەس حازر نەبوو بێتەوە ... [حەمەدۆک 2، ل479]
کوڕی زالا حازر نەبوو زەوییەکە بفروشێ. [حەمەدۆک 2، ل38]
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009