واتای «ج» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ج

پیتی (ج) بەم پیتانەی دەنگگۆڕکێ دەکات:
– دەنگگۆڕکێ دەکات لەگەڵ پیتی (ی) (جاگە: یاگە)
جاگەش لەیلاخ بۆ، هەوار فرێ سەر
شێ بە یاگەوێش شۆخ بێ ئەندێش [خانا]
– دەنگگۆڕکێ دەکات لەگەڵ پیتی (ژ) (لافجە: لاوژە)، (تانجی: تاژی)، (گێچ و وێج: گێژ و وێژ)
– بە پیتی (چ) دەنگگۆڕکێ دەکات (بنج: بنچ)، (بنجک: بنچک)
– پیتی (ج) بە (گ) دەنگ گۆڕکێ دەکات (جێژن: گێژن)
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009