واتای «سە» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

سە

سەهـ • سەگ • کسۆک • کویچ • سا • تووتە • سپلوک • سپە • سەناتوو • سەو • سەناتۆ • سپڵۆت • سپڵۆک • کوچک • بەشدار
– ئاژەڵێکە مرۆڤ بۆ پاسەوانی بەکاری دێنی، بەتایبەتی مەڕدارەکان
– سەگ لەبەر پیس و ئاوەگلی و بە هەموو کەس دەوەڕی، لەناو کورد بۆ جنێودان بەکار دەهێنرێ وەک سەگباب، سەگ شیر، سەگ داک، سەی لەسەی، سەیێ سەباب، سەگ باوک، سەی لەسەیە، سەیە، کسۆک، سەگۆ
– جنێوی کە بەمناڵان دەدرێ وەک توتکە سەگ، گوجیلە سەگ
سەی ناندە سفلەی نان مەدە، واتە سفلە لە سەگیش پیسترە
– شت، چشت
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009