واتای «سەفەر» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

سەفەر

مەقامێکی کۆنی کوردییە و یەکێکە لە هەوا کۆنەکانی گۆرانی کوردی، ئاوازی فۆلکلۆرییە، لە ڕەسەن و ڕەچەلەکی نەغمەی (بەیات)ە، بە هۆنراوەی کێشی کۆن و کلاسیک و عەروزی عەرەبی، نیودێر شانزدە بڕگەیی دەگوترێ، ئەگەر هۆنراوەکە لەسەر ئەو کێشەنەبێ هەوای گۆرانییەکەی لە گەڵداڕێک ناکەوێ، گویندە ئەگەر بە هۆنراوەی کوردی دە بڕگەیی بیڵێ ناچاردەبێ کە بۆشایی ئەو شەش بڕگەیە لە هۆنراوەکەدا بەوشەکانی (گیانە) و (ئای) (خوایە) (هاوار) پڕبکاتەوە تا (تالتی نەغمەکە) لەگەڵ کێشی هۆنراوەکەدا بگونجێ، هۆنراوەی دەروونی پێوەدەگوترێ کە دەربارەی (جوانی) و (سروشت) و (سکاڵاو) بابەتی تر بێت
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009