واتای «ژ» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

ژ

پیتی «ژ» بەم پیتانەی خوارەوە دەنگگۆڕکێ و جێگۆڕکێ دەکات
– «ژ: چ» (پەرژین: پەرچین)، (پرژ • پرچ)، (بەربەڕۆژکە: بەربەڕۆچکە)
– «ژ: ز» (ژێراو: زێراو: زێراب)، (ژێرزەمین:زێرزەمین)، (ژەهر: زەهر)
– «ژ: ش» (دوژمن: دوشمن)، (پژدەر: پشدەر)، (ژوژک: ژوشک)، (بەژدار: بەشدار)
– «ژ: لە» (ژبیر: لەبیر)، (ژبیرچوون: لەبیرچوون)
– «ژ: ج» (ژەم: جەم)، (سوورێژە: سورێجە)
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009