واتای «کۆتر» لە فەرهەنگی شێخانیدا:
کۆتر
کەمووتەر • کەمووتر • گۆگەچین • کاوترایی • کەڤۆک • کاموتری • بەهیڤ • کەڤۆک • تڤیل • کەڤۆکی • تفتیلک • کاپەڵ • کەبووتەر
باڵندەیەکی ماڵی و کێوییە، نێرە 20 ڕۆژ جارێک بەسەر مێیەدا دەفسێ، واتە جووتدەبن، مێیە دوو هێلکەی دەکات و لەسەر هێلکەکان دادەنیشێ تا هەڵیدێنێ، و بێچوەکان بە خۆراکێک بەخێودەکات پێدەڵێن (زاخ) لەڕووی ڕەنگ زۆر چەشنی هەیە
جۆرەکانی کۆتر: کۆتر جۆری زۆرە، لەڕووی ڕەنگ و پەڕوباڵ و ماڵی و کێوی جوێی دەکرێتەوە، وەک ئەمانە:
– کۆتری تەقلەباز: ئەم کۆترە لە ئاسمان تەقڵە لێ ئەدات
– کۆتری هاقوو: ئەم کۆترە ناوەکەی لە دەنگەکەی وەرگیراوە، چونکە ئەم جۆرە دەنگەی لێوەدێ
– کۆتری پەڕەیی: ئەم جۆرە کۆترە سەروچاو و ملی و قاچەکانی بە پەڕ داپۆشراوە
– کۆترە پەڵە، گاکۆتر: ئەم جۆرە کۆترە شێوەیان گەورەیە
– کۆتری نامەبەر: ئەم جۆرە کۆترە لە زەمانی کۆندا بۆ نامە هێنان و بردن بەکارهێنراوە
– کۆترە کێوی، کۆترە شینکە، کۆترە کیوی: ڕەنگەکەی شینی تێرە و بەزۆری لە شاخەکان دەژی
– کۆتری پەڕلەپێ: قاچەکانی ئەم کۆترە هەمووی بە پەڕ داپۆشراوە
– کۆتری کڵاو لەسەر، کۆتری قەپلاغی: کلاوێکی بەسەرەوەیە بۆیە وای پێ دەڵێن
– کۆتری عنوانلی: ئەم کۆترە کلکی بڵاوەدەکاتەوە و ئەیدا لەسەری
– کۆتری قەلاج: ئەم جۆرە کۆترە پەسند نییە و تەقڵەباز نییە و ماڵی نابێ
– کۆتری ماڵی: ئەو کۆترانەی ماڵینە و لە ماڵەوە بەخێو دەکرێن
– کۆتری گرگرن: کۆتری بچووک
– کۆتری چەترباز، کۆتری چەتردار، کلک باوەشێن: کۆترێکە کلکەکەی وەکو باوەشێن بڵاودەکاتەوە
– کۆتری دەف: جۆرێکە لە کۆتر
– کۆتری بەردەلانی: جۆرێکە لە کۆتری کێوی خۆڵەمێشی هێڵی سپی و سەوز و بنەوشەیی تێدایە
کۆتر لە پەندی کوردی؛ کۆتر لە دەماخی ئەفرێ، واتە لووتی ئەوەندە بەرز، کۆتر هێلانەی تیائەکا (خاڵ)، بازباز و کوموتر باکەموتر، واتە هەرکەس لەگەڵ هاورێ خۆیا [پەندی کوردی، ل3]
دوو پارچە دارن لەم سەر و لەو سەری دەوارەکەوە لەو شوێنەی کە ئیتر کۆماج نامێنێ قەیم ئەکریت
