واتای «کەروێشک» لە فەرهەنگی شێخانیدا:

کەروێشک

کەگوهـ • کێروشک • هەرۆلشە • کووێریشک • خۆشبەز • کەڤروێشک • هەوریشە • قوڵەشین • هەورۆشە • خەرگوش • هەورێشە • کەوریشک • کێڤروشک • کەڤرۆشک
گیاندارێکی زۆر جوان و نەرم و نۆڵە، لە ڕاکردندا گورج و گۆلە، لە زۆربەی گیاندران خۆشبەزترە (7 - 8) لە مانگی شوبات بەفالدێ، یانی بەبادێ، بەچل ڕۆژ 12 بەچکە دینێ و بە شیری مەمکی بەخێویان دەکات، 20 ڕۆژ شیریان دەداتێ پاشان فێرە لەوەڕیان دەکات، لەناو دەغل و بن پنچک و بەردا دەژی و لە کاتی ئاوسی لەو شوێنانە کات بەسەر دەبات، لە کاتی بەچکەکردن قۆرتێک لێدەدا و بەچکەکانی تێدا دەشارێتەوە. بە ڕۆژ دەنوون، بە شەو دەگەڕێن. جۆرەکانی کەروێشک:
– کەروێشکی کێوی: ڕەنگی سوور و سپی و بۆر و خاکیە، یەک ڕەنگە و بەڵەک نییە، گەورەترە لە هی ماڵی، درێژی لەشی (40 - 70 سم) و بڵندی (25 - 140 سم)
– کەروێشکی ماڵی: لە ماڵەوە بەخێو دەکرێ، ڕەنگی لەگەڵ کێوی جیاوازە، سپی و سوور و ڕەش و بەلەکە، لەهی کێویش بچووک ترە
برایم لە دەمت دەربێ کەروێشکی ماڵیت لێ ون بووە لەژێر بێگارد دەتپروکێنم [گەدا، ل61]
حکوومەت کێروشکی بە عارەبانەی دەگری، واتە حکوومەت زۆر باڵادەست و بەهێز و بەتوانایە، دەستی دەگاتە هەموو شوێنێک
ڕەشید ئاغا تاژیی تێ بەردا، بەڵام کەرویشک هەڵنەستا [گەدا، ل60]
فەرهەنگی شێخانی
بەرهەمی:
عەبدولوەهاب شێخانی
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2009