واتای «ئا» لە فەرهەنگی خاڵدا:

ئا

  • پیتێکە لە وەرامی کەسێکدا بە کار دێنرێ کە بانگت بکا یا پرسیارێکت لێ بکا
    بەم ڕەنگە بڵێت تۆ خوێندووتە؟ تۆش دەڵێیت ئا ، واتە خوێندوومە
  • پیتی وریا کردنەوە
    ئا وەرە
  • پیتی سەرسامی
    ئا لە وەرامی کەسێکدا کە پێت بڵێ فیسار کەس مرد
  • ئەردەڵانی ئاغا
    ئا محەمەد واتە ئاغا محەمەد
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976