واتای «خاڵ» لە فەرهەنگی خاڵدا:

خاڵ

  • برای دایک
  • پڵێکی ڕەشی سروشتییە بە ئەندامی هێندێ گیاندارەوە
  • پڵێکی شینی دەستکردە بۆ جوانی لە ئەندامی ئادەمیزاد دەکوترێ
  • پەڵەی ڕەش بە هەموو شتێکەوە
    بەفری کوێستان خاڵ ی تێ کەوت واتە جێ جێ ڕەش بووەوە
    خاڵخاڵ: شتێکە خاڵی زۆری تێدابێ
  • نیشانەیەکە وەکو «.» لە شوێنێکدا دادەنرێ کە باسێک ببڕێتەوە
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976