واتای «قەل» لە فەرهەنگی خاڵدا:

قەل

  • باڵندەیەکی زۆر ڕەشە بەقەد مریشکێک دەبێ
  • عەلیشیش
  • بزن و مەڕێکە کە تاقە گوێیەکی بڕرابێ
  • یەکێکە کە چاوێکی کوێر و پووچ بێ
  • قەفێک لە قامیش
  • بریتییە لە مەردوومی زباندار
    فیسار کەس زۆر قەل ە واتە بەزبانە
  • سەرشار لە یاری «قەلە مردارێ»دا

قەل

  • زازا شتی باش
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976