واتای «پیادە» لە فەرهەنگی خاڵدا:

پیادە

  • کەسێکە کە بەپێ بڕوا
  • داشێکە لە یاری شەترەمدا
  • بریتییە لە مەردوومی کەودەنی نەزان لە کارێکدا
    فیسار کەس لە خوێندندا پیادە یە واتە هیچ نازانی
فەرهەنگی خاڵ
بەرهەمی:
شێخ محەممەد خاڵ
زمان:
کوردی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
1960-1976