واتای «جلیتقە» لە خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریاندا:

جلیتقە

سیخمە؛ سوخمە؛ کەوایەکی بێ قۆڵ و سووکە، لە مەخمەرە، زەڕی یا هەر کۆتاڵێکی باییدار ساز دەکرێ و لە ناوەوە ئەستەڕی پێوەدەدرێ. زۆرتر بێ گیرفانە بەڵام هەندێ کەس لە دیوی ناوەوە یەک یا دوو باغەڵی بۆ درووست دەکەن. لە کەوا تەسکترە و دوگمەی نییە. پێویست پێشی بگاتەوە یەکتر، بەڵام بۆ جوانی دوگمە و دۆڵابی لێدەنرێ و بە مەودای دوو سێ قامک دوور لە یەک دادەخرێ. لە موکریان دوو مۆدەی پێش گرد و گۆشەداری هەیە. واتە لای خوارەوەی ڕووکاری پێشێی یا تیژ و گۆشەدارە یا بە کەوانە دەبڕدرێ. بە پێی تەمەن و پلە کۆمەڵایەتیی ئافرەت، دەڕازێنڕێتەوە و سەر سینگەکان و تەختی پشتی بە پووڵەکە و زەنگیانە، گوڵ و نەخشی لێدەکرێ و لێواری پەرەنگەی وێدەخرێ، هەم لە کوتاڵ دەدوورێ و هەم بە میل لە هەودای جۆراوجۆر بە دەست دەچنرێ. زۆرتر هاوینان کەلکی لێوەردەگیرێ ⇐ وێنەی ژ31 .
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا سەمەدی
زمان:
کوردیی ناوەندی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2013