سەرناو:
پێشنیار
لەلایەن:
هێمن یوسفی
ڕێکەوت:
2021/02/25 07:38:47
دەقی پەیام:
سڵاو و ڕێزێکی بێ پایان بۆ گشت ئەوانەی وا لەم بەرهەمە مێژوویەیا لەشداێ بوون و زەحمەتتان پێوە کێشاوە، بەڕاستی یەکێ لە ئاواتەکانی دڵی منتان هێناوەتە دی، ئیشەڵا جگە لە خۆشی و باشی نەیێتە سەر ڕێتان.
ئەوەی ڕاستی بێ پێێشنیارێکم بو لە خزمەتانا، ئەویش ئەوە بوو کە هەر بەکارهێنەرێ بتوانێ خاوەنی حەسابێک بێت لە ناو سایت و دوای ئەویش لە ژێر هەر وشە و دەستەواژەیەک هەر خاوەن حەسابێک بتوانێ پێشنیاری خۆی دابنێ. بۆ نموونە زۆر دەستەواژە و وشە هەن، بەتایبەت لە ئینگلیسی بۆ کوردیەوە، کە لە ناو فەرهەنگەکانا نادۆزرێنۆ، بەڵام زۆرکەس هەن ماناکەیان ئەزانن و ئەتوانن بۆخۆیان ئیزافەی بکەن بە فەرهەنگەکە، هەڵبەت دوای ەئوەی کە لە لایەن پسپۆڕانەوە پەسند ببێت.
وەڵام:
سڵاوت لێ بێت. زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. ئەوەی دەفەرموویت هەر لە سەرەتاوە یەکێک لە ئامانجەکانمان بووە. بەڵام جارێ دامان نەناوە هەتا ژمارەی فەرهەنگەکان زۆرتر دەکەینەوە. چونکە هەموو فەرهەنگەکان پێکەوە کەموکۆڕییەکانی یەکتر دادەپۆشن و پێویستیی دانانی فەرهەنگی نوێ کەمتر دەکەنەوە. کێشەی دیکەش کەمیی کات و دەرفەت بۆ پێداچوونەوە و پەسندکردنە. هیوادارین لە داهاتوودا جێبەجێی بکەین.