سەرناو:
پێشنیار
لەلایەن:
ژیار هۆمەر
ڕێکەوت:
2021/03/01 16:02:42
دەقی پەیام:
سڵاو،
سەرەتا دەستخۆشیی ئەم پڕۆژە دانسقەیەتان لێ دەکەم، دەستی ماندووتان دەگوشم.
پێشنیار دەکەم گەر بلوێ فەرهەنگەکەی تۆفیق وەهبی و ئەدمۆنز (A Kurdish-English dictionary. By Taufiq Wahby and C. J. Edmonds, pp. xii, 179. Oxford, Clarendon Press, 1966.) لە ڤەژین‌لێکس دابنێن، کارێکی زۆر گرنگ و پڕبایەخ دەبێت. بە پی‌دی‌ئێف هەیە و لامە، گەر ویستتان پێم ڕابگەیەنن.
هیوادارم بیر لە دانانی ئەو فەرهەنگەیش بکەنەوە.
لەگەڵ ڕێز،
ژیار هۆمەر.
وەڵام:
سڵاو. ئێمەش ئەو فەرهەنگە بە گرنگترین فەرهەنگی ستانداردی کوردی دەزانین. تەنیا کێشەی بۆ ئەم سەردمە ئەوەیە کە کورتکراوەی زۆری تێدایە و بەکارهێنانی کەمێک ئەستەم دەکاتەوە. فەرهەنگەکەمان هەیە و تایپمان کردووەتەوە. تەنیا پێداچوونەوە و ڕێکخستن و ئامادەکردنی بۆ داتابەیس ماوە. بەم زووانە دای دەنێین. زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. سەرکەوتوو بیت.