«فەرهەنگی نەوەکان» لە ڤەژینلێکسدا دانرا

2022/02/19 956 بینین

«فەرهەنگی نەوەکان (الأجيال)» بەرهەمی «محەممەد وەسمان» ساڵی 2019 چاپ و بڵاو کراوەتەوە. فەرهەنگی نەوەکان فەرهەنگێکی گشتیی عەرەبی بۆ کوردیی ناوەندییە کە واتای 8,886 وشەی تێدایە. محەممەد وەسمان عەزیز (لەدایکبووی 1953 لە هەولێر) یاسازان، نووسەر و رۆژنامەنووسە. سەرنووسەری «گۆڤاری داد»ە. ئەندامی لێژنەی بیبلۆگرافیای ئەکادیمیای کوردی بووە. ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.