بەکارهێنانی ئەم فەرهەنگە

لە کتێبی:
فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری
بەرهەمی:
ئاراس نوری و دیاکۆ هاشمی
 2 خولەک  1155 بینین

ئەم فەرهەنگە ئینگلیزی کوردییە، شێوەی ڕیزکردنەکەی بە ئەلفوبێی ئینگلیزی دانراوە.

 

ئەگەر وشەیەک چەند هاوواتایەکی هەبێ، خاڵبەند کراوە. بۆ نموونە:

forward [1]: بینێرە بۆ

forward [2]: بەرڕۆیی، پێشڕۆیی

forward [3]: ١- بەرڕۆ، پێشڕۆ، ڕووبەپێش ٢- ڕاستەوخۆ

لێرەدا ٣ واتا نووسراوە بەرامبەر بە «forward».

 

کورتکراوەکان زۆر کات بەرامبەریان بە کوردی نەنووسراوە، لەبری ئەوە بەرامبەر واتای کورتکراوەکە وشەی بەرامبەری بە کوردی دانراوە یان پێناسێکی بۆ کراوە. بۆ نموونە:

int = integer type

integer type: جۆری تەواو

 

ئەو زاراوانەی وشەی کوردییان بەرامبەر نییە یان وشەی نوێیان بۆ دانەتاشراوە، وشە ئینگلیزییەکە وەکوو خۆی لە ستوونی کوردییەکەدا لە کەوانەدا نووسراوەتەوە، هەوڵدراوە واتا و بەکارهێنانەکەی بە کورتی شی بکرێتەوە، بۆ نموونە:

Telnet (Telnet)، تێل‌نێت (ناوی بازرگانی. ئامێر و ڕایەڵەیەکی کۆن لە ئینتەرنێتدا، لەسەر بنەمای یونیکس، کە بۆ ناردن-وەرگرتنی دەق و بەرنامە کار دەکات. بەکارهێنەر دەتوانێ ڕاستەوخۆ بچێتە نێو پێگەکانی تێل‌نێت و، لەگەڵ بەرنامەکانیدا ڕاستەوخۆ کار بکات).