Meaning of «خان» in Ferhengî Şêxanî:

خان

– نازناوێک بووە لەلایەن شای ئێران و سوڵتانی عوسمانی دراوەتە مەزنەکانی ژێردەستی خۆیان کە دەسەلاتی بەسەر ناوچەک ڕادەگەیشت
– لەقەبێکە لەدوای ناوی ئافرەتی کۆک و بەناوبانگ دێ، لەدوای ناو دێ، حەپسەخانی نەقیب
– ئەگەر بەتەنێ بێی و هیچ ناوی ئافرەتانی لەپێشی نەیێ دەبێتە (خانم)
– بەسەرۆک هۆز دەگوترێ (خان)
– عەمباری بازرگانەکان کەتووتن و کەتیرە و مازی و خوریان لێ دادەنا
– بەپیاوی دەوڵەمەند و موڵکداریش دەڵێن (خان)
– لە حەسارێکی گەورە پێکهاتبوو لەناو شارەکان لە نزیک بازاڕی ناو شاربووە، بۆ وەستان و سانەوەی وڵاخەکانی ڕێبوارەکانی دەهاتن بۆ شار، جادار، ڕەژوو، بەفر، ماست، کەنگر، تۆڵکەو، کا، گەنم، جۆ، کاریتە و شەقرە و میوەیان پێ دەهێنا، وڵاغەکانیان لەم خانانەدا دەبەستایەوە و ئالیک و ئاویان دەرخوارد دەدان، خانەکان زۆربەیان دوونهۆم بوون قاتی سەرەوە بۆ خەوتنی شەوانەی خاوەن کەر و ئەوەی لەوێ دەنوست، قاتی خوارەوەش بۆ ولاغان بوو
– بەتەنیاش بۆ ناوی ئاغا و بەگان بەکاردەهات
– بە دەسهەڵات دارەکانی ناوچەی سنەیان وتووە (خان)، کە لە سەردەمی شا ئیسماعیل پێیان بەخشراوە
Ferhengî Şêxanî
By:
Abd Wahab Shaikhani
Language:
Kurdish to Central Kurdish
Publish year:
2009