واتای «خان» لە فەرهەنگی شێخانیدا:
                خان
–  نازناوێک بووە لەلایەن شای ئێران و سوڵتانی عوسمانی دراوەتە مەزنەکانی ژێردەستی خۆیان کە دەسەلاتی بەسەر ناوچەک ڕادەگەیشت
–  لەقەبێکە لەدوای ناوی ئافرەتی کۆک و بەناوبانگ دێ، لەدوای ناو دێ، حەپسەخانی نەقیب
–  ئەگەر بەتەنێ بێی و هیچ ناوی ئافرەتانی لەپێشی نەیێ دەبێتە (خانم)
–  بەسەرۆک هۆز دەگوترێ (خان)
–  عەمباری بازرگانەکان کەتووتن و کەتیرە و مازی و خوریان لێ دادەنا
–  بەپیاوی دەوڵەمەند و موڵکداریش دەڵێن (خان)
–  لە حەسارێکی گەورە پێکهاتبوو لەناو شارەکان لە نزیک بازاڕی ناو شاربووە، بۆ وەستان و سانەوەی وڵاخەکانی ڕێبوارەکانی دەهاتن بۆ شار، جادار، ڕەژوو، بەفر، ماست، کەنگر، تۆڵکەو، کا، گەنم، جۆ، کاریتە و شەقرە و میوەیان پێ دەهێنا، وڵاغەکانیان لەم خانانەدا دەبەستایەوە و ئالیک و ئاویان دەرخوارد دەدان، خانەکان زۆربەیان دوونهۆم بوون قاتی سەرەوە بۆ خەوتنی شەوانەی خاوەن کەر و ئەوەی لەوێ دەنوست، قاتی خوارەوەش بۆ ولاغان بوو
–  بەتەنیاش بۆ ناوی ئاغا و بەگان بەکاردەهات
–  بە دەسهەڵات دارەکانی ناوچەی سنەیان وتووە (خان)، کە لە سەردەمی شا ئیسماعیل پێیان بەخشراوە
