واتای «کەوا» لە خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریاندا:

کەوا

باڵاپۆشێکی قۆڵ داری ژنانەیە، لە کوتاڵی باییدار ساز دەکرێ و ئەستەڕی پێوەدەدرێ. لە هەر دوو لای سەر سینگەوە گیرفانی بۆ دەکرێ، ئەوگیرفانانە دەکرێ لە ناوەوە یا لە دەرەوە بن. بنهەنگڵەکانی گڕۆڵ دارە، واتە کونە و ئارەقە ناکا. پۆشاکێکی گەرمە و لە وەرزی سەرمادا زیاتر کەلکی لێوەردەگیرێ. لە سەر کراس دەبەر دەکرێ و دەسماڵی دەکەوێتە سەر. سەرقۆڵ و ئاتەگی کۆبە دارە و سەر قۆڵەکانی کیپ لە سەر مەچەک بە قرتە دادەخرێن ⇐ وێنەی ژ69 .
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا سەمەدی
زمان:
کوردیی ناوەندی بۆ کوردیی ناوەندی
ساڵی بڵاوبوونەوە:
2013