معنای «کەوا» در خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان:
کەوا
باڵاپۆشێکی قۆڵ داری ژنانەیە، لە کوتاڵی باییدار ساز دەکرێ و ئەستەڕی پێوەدەدرێ. لە هەر دوو لای سەر سینگەوە گیرفانی بۆ دەکرێ، ئەوگیرفانانە دەکرێ لە ناوەوە یا لە دەرەوە بن. بنهەنگڵەکانی گڕۆڵ دارە، واتە کونە و ئارەقە ناکا. پۆشاکێکی گەرمە و لە وەرزی سەرمادا زیاتر کەلکی لێوەردەگیرێ. لە سەر کراس دەبەر دەکرێ و دەسماڵی دەکەوێتە سەر. سەرقۆڵ و ئاتەگی کۆبە دارە و سەر قۆڵەکانی کیپ لە سەر مەچەک بە قرتە دادەخرێن ⇐ وێنەی ژ69
.