معنای «ئازا» در فەرهەنگی شێخانی:
ئازا
جندی • پەیت • گورد • پاڵەوان • پەهڵەوان • قارەمان • قەهرەمان • مەیداندار • مێرخاس • دلێر • دڵ ئازا • چارشا • دڵ قایم • بەجەرگ • چاونەترس • گەڕناس • بوێر • وەن • مەرد • زاخ • زیخ • عەگید • عگید • عەگیت • ڕەشید • بڕکار • بێ باک • دڵارا • نەترس • جوامێر • بەزات • بزراڤ • جەسوور • پڕدل • شێردل • دلشێر • پڕکێش • کورد • چاوسۆر • مێر • پیاو • هەردیی • بوراق • بورساق • خوش مێر • بەغیرەت • بێ پەروا • جەرگدار • هاڵان • کوڕە باڤ • پۆزبەران • چاسۆر
کەسێ بەرامبەر دوژمن هەڵنەستێ و باکی لە دوژمن نەبێ
ئازا و نەبەردێک بوو، هەرگیز لە خوا نەبێ لە کەس نەترسا بوو. [شەرەف]
هەموو بە جەرگ و ئازا و دلێرن، هەموو بێ باک و دڵپاک و مێرن. [تاریک و ڕوون، ل38]
وا دەردەکەوێ وشەی کورد بە مانای ئازا و بەجەرگ و بێباک لەمەرگە. [شەرەفنامە، ل33]
دەربەدەر بێ کوڕی ئازا و نەبەز [تاریک و ڕوون، ل 176]
دیسان خوێنی قارەمانێک، نەخشاندی ڕێگای ڕزگاری [تاریک و ڕوون، ل197]
پیاوێکی زۆر بوێر و سەرگەرم بەخۆوە ژیو [شەرەفنامە، ل 551]
عەگیدێ سەری مەیدانی بابێ مستێ لۆڕم زراوۆ [لاوک، ل12]
